ناوهڕۆك
ئۆتۆمبێلی فێراری
ئۆتۆمبێلی فێراری یەکێکە لە ئۆتۆمبێلە وەرزشییە دوو دەرگاییەکان، کە دیزاینێکی کلاسیکی و تایبەتی هەیە.
دیزاینی ئۆتۆمبێلی فێراری
- ئاوێنەکانی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە کارەباییە و سێ جۆر باری هەیە کە شۆفێر دەتوانێت بەخواستی خۆی بەکاریبهێنێت.
- سەقفی ئۆتۆمبێلەکە کارەباییە و لە ماوەی 14 چرکەدا دەکرێتەوە و دادەخرێت.
- لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە شەبەکەیەکی گەورە هەیە کە دابەشکراوە بۆ چەند بەشێک بۆ ئەوەی داینامیکی هەوا ڕێکبخات لە ئۆتۆمبێلەکەدا.
- لایتەکانی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە شێوەیان درێژ و باریکە و بەڕووی بۆنیدی ئۆتۆمبێلەکەدایە.
- لە لاتەنیشتەکانی ئۆتۆمبێلەکە کونی تایبەتی تیایە بۆ ڕۆشتنی هەوا پێیدا.
- لایتەکانی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە شێوەیەکی بازنەییان هەیە.
- باڵی دواوەی هەیە و شێوازەکەی وەرزشییانەیە.
- ویلەکانی ئۆتۆمبێلەکە گەورەیە و لە تێکەڵەی ئەلەمنیۆم دروستکراوە.
- ئۆتۆمبێلەکە دوو ئەکسۆزی هەیە.
- لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە هێمای ئەسپێک هەیە کە لۆگۆی کۆمپانیاکەیە.
- کوالێتی کوشنەکانی زۆر بەرزە و دیزاینێکی سەردەمییانەی هەیە.
- سوکانی ئۆتۆمبێلەکە دووگمەی تایبەتی پێوەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە.
- دیزاینی شێوەی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەسەر دیزاینی ئۆتۆمبێلەکانی فۆرمولا کراوە.
بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە
- قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 3.9 لیترە، هەشت بستۆنە و هێزی 660 ئەسپی هەیە.
- توانای خولانەوەی ئۆتۆمبێلەکە 3000 خولانەوەیە لە خولەکێکدا.
- لە ماوەی 3 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
- زۆرترین خێرایی کە ئۆتۆمبێلەکە بتوانێت پێیبگات بریتییە لە 330 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
قەبارەی ئۆتۆمبێلەکە
- درێژی ئۆتۆمبێلەکە 4568 میلیمەترە
- پانی ئۆتۆمبێلەکە 1952 میلیمەترە
- بەرزی ئۆتۆمبێلەکە 1213 میلیمەترە
کێشەکانی ئۆتۆمبێلی فێراری
- نزخەکەی زۆر گرانە
- قەبارەی بچووکە و تەنها دوو کەس دەتوانن سوار ببن
- ناتوانرێن کەلوپەلی پێ بگوازرێتەوە
سەرچاوەکان
1010 بینین